مەلایەک دوای هەفتەیەک لە هاوسەرگیری بۆی دەردەکەوێت بوکەکە کچ نییە

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 17807‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

 دواڕۆژ


مەلاى مزگەوتێک لە ئۆغەندە هاوسەرگیرى لەگەڵ کچێکى باڵاپۆش دەکات و دواى تێپەڕبوونى هەفتەیەک، بۆى دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەى کوڕە و جلوبەرگى خانمانى پۆشیووە.

لەوبارەیەوە میدیا و دەزگا راگەیاندنەکانى ئۆغەندە بێئەوەى ناوى ئەو مەلایە بهێنن ئاشکرایان کردووە، کە ئەو مەلایە چاوى بە کچێکى جوانى باڵاپۆش کەوتووە و پاشان داواى هاوسەرگیرى لێکردووە، بەڵام ئەو کچە وتویەتى من کەسم نییە جگە لە پورم، بۆیە پێویستە بڕێک پارەى پێبدەیت بۆ ئەوەى بتوانێت بەتەنها بژێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە شەوى یەکەمى هاوسەرگیرییەکەیان کچەکە لێی نزیک نەبۆتەوە بە بیانووى ئەوەى کاتى سوڕى مانگانەیەتى و بەوشێوەیە مەلاکەى هەڵخەڵەتاندووە، بەڵام لە کۆتاییدا بۆى دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەى کوڕە و جلوبەرگى خانمانى پۆشیووە،

لە کۆتاییدا ئەو کوڕە و پورەکەى دەستگیر دەکرێن و دان بە تاوانەکەیاندا دەنێن و دەردەکەوێت کە دزییەکى زۆریان لەو مەلایە کردووە بێ ئەوەى پێی زانیبێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure