بوك و زاوایەك ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەیان لە نەخۆشخانە سازكرد

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 502‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بوكێكی ویلایەتی ئەندیانای ئەمریكا بڕیاریدا ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەی لە یەكەكانی چاودێری ورد لەنەخۆشخانە ساز بكات بۆ ئەوەی لەو رۆژەدا باوكی لەگەڵیدا بێت كە توشی شێرپەنجە بووە و لەنەخۆشخانەیە.

شیلبی شویكارت و گارید كونفیل بڕیاریاندابوو لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو هاوسەرگیری بكەن، بەڵام هەموو شتێك گۆڕا كاتێك زانیان ستیڤنی باوكی شیلبی تووشی شێرپەنجە بووە بۆیە بوك بڕیاریدا رێكەوتی ئاهەنگەكەی پێش بخات و لەو نەخۆشخانەیە بیكات كە باوكی تێدایە و لە شاری ئیفانسفیل لە ئەندیانا چارەسەر وەردەگرێت.

رۆژنامەی میرۆری بریتانی لەم بارەیەوە بڵاویكردۆتەوە لەماوەی نیو كاتژمێردا بوك و زاوا توانیان پلانی ئەهەنگەكەیان لەیەكەی چاودێری دابنێن و بوكێ وێنەی ئاهەنگەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوە و دەڵێت بەنیاز نەبووە بەو شێوەیە ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەی بكات بەڵام خراپبوونی بارودۆخی تەندروستی باوكی وای لێكردووە ئەو بڕیارە بدات.
بوكێ‌ دەخوازێت موعجیزەیەك روبدات و باوكی چاك بێتەوە.

پ: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure