بوكێك له‌ ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌كه‌یدا هاوسه‌ره‌كه‌ى شۆك ده‌كات

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1336‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بوكێكى ئوستورالی توانى به‌سه‌ر ترسی فڕۆكه‌ و فڕۆكه‌وانیدا زاڵبێت و  زاوا و هه‌مووانى توشی سه‌رسوڕمان كرد كاتێك به‌ هه‌لیكۆپته‌ر گه‌یشته‌ شوێنى ئاهه‌نگه‌كه‌ى دوای ئه‌وه‌ى روداوێكى هاتوچۆ ئه‌و رێگه‌یه‌ی داخست كه‌ بوكه‌ خان لێیه‌وه‌ ده‌چووه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ى
.

رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى  بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌و بوكه‌ ناوى مالیا فوربسه‌ و له‌ولایه‌تى كوینزلاندى ئوستورالیایه‌، به‌هۆی رووداوێكى هاتوچۆوه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێگاى شاری بریسبان و گۆڵد كوست  رویدابوو خه‌ریك بوو له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ى دوابكه‌وێت.

بۆ ئه‌وه‌ى بوكێ دوا نه‌كه‌وێت باوكى پێشنیاری كردووه‌ كه‌ هه‌لیكۆپته‌رێك به‌كرێبگرێت بۆ ئه‌وه‌ى بوكى پێ بگوازرێته‌وه‌، دواتر توانرا بوك و هاوه‌ڵه‌كانى بێ دواكه‌وتن بگه‌نه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌.

بوكه‌كه‌ به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌، باوكى پێی وتووه‌: رووداوێك له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ روویداوه‌ كه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ى تێدا ده‌كرێت، له‌وانه‌یه‌ ئاسته‌نگ بۆ میوانه‌كانیش دروستبێت، هه‌روه‌ها پێی وتووه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئۆتۆمبیل بڕۆین نزیكه‌ى كاتژمێرێك دوا ده‌كه‌وین  بۆیه‌ بریاریداوه‌ به‌هه‌لیكۆپته‌ر بیگوازێته‌وه‌.

له‌ده‌سپێكدا بوك وایزانیووه‌ كه‌ باوكى به‌گاڵته‌وه‌ وا ده‌ڵێت، به‌ڵام دواتر دڵنیابۆته‌وه‌ له‌وه‌ى راسته‌ و هیچ بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م بوكێ نه‌ما كه‌ خۆشی له‌ فڕین ده‌ترسێت، بۆیه‌ زاوا و ئاماده‌بوان توشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بوك و هه‌واڵه‌كانى و باوكیان بینى له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌.

بوكێ ده‌ڵێت: "ماوه‌ى 15 خوله‌ك بیرم كرده‌وه‌ ئینجا ئه‌و بڕیاره‌مدا"، رۆژنامه‌ بریتانیه‌كه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كى بوكه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆری له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. 
 
پ: ئا.ح

ب: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure