پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن: خواردنی مه‌عكه‌رۆنی بۆ ژنان مه‌ترسیداره‌

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 9027‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 


مه‌عكه‌رۆنی یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ له‌ جیهاندا زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام پسپۆڕان ده‌ڵێن: ئه‌م خواردنه‌ خۆشه‌ بۆ ژنان  زۆر مه‌ترسیداره‌.


توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕانی ته‌ندروستی ده‌ریخستووه‌، مه‌عكه‌رۆنی به‌هۆی زیادكرنی ئه‌سیده‌ چه‌وره‌كان، رێژه‌ی كۆليسترۆڵی به‌سوودی خوێن، داده‌به‌زێنێت.

دابه‌زینی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی به‌سوودی خوێن، كاریگه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هۆرمۆنی ژنانه‌ی سترۆجین و لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدار، له‌وانه‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

پسپۆڕان  ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن: "مه‌ترسیدارترین جۆری مه‌عكه‌رۆنی ئه‌و جۆره‌یه‌ كه‌ له‌ ئاردی سپی به‌رهه‌مدێت و زێده‌ڕۆیكردن له‌  خواردنی گشت جۆره‌كانی مه‌عكه‌رۆنی و پاستا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و كێشه‌ و گیرانی ده‌ماره‌كان له‌  ژناندا دروست ده‌كات".

پ: ئا.ح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure