شه‌هره‌زاد به‌هۆى كوشتنى قاسم سلێمانیه‌وه‌ هێرشى ده‌كرێته‌ سه‌ر

دراما و سینەما :: 14/01/2020‌ :: 6321‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ته‌رانه‌ عه‌لیدوستی، خانمه‌ ئه‌كته‌ری ناسراوی ئێرانی و كاره‌كته‌ری شه‌هره‌زاد له‌ زنجیره‌ درامای مێژوویی شه‌هره‌زاد، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه‌ له‌سه‌ر ره‌شبوونی پرۆفایلی لاپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام  هێرشیكراوه‌ته‌ سه‌ر و  ره‌خنه‌ی لێ گیراوه‌ هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت: "ره‌شبوونی پرۆفایله‌كه‌ی من ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوژرانی قاسم سلێمانی".

شه‌هره‌زاد روونكردنه‌وه‌ى زیاترى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌یاڵه‌دا ده‌جه‌نگم، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا دڵنیابوومه‌وە كه‌ ئێمه‌ له‌ ئێران دا هاووڵاتی نیین و دیلین، ملیۆنان دیل له‌ ئێران دا".

ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "پرۆفایله‌كه‌ی من له‌كاتی كوژرانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی دووه‌مه‌ (خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین) ره‌شه‌ و تا ماوه‌یه‌كی زۆریش هاوشێوه‌ی دڵ و ده‌روونه‌ ره‌ش و دزراوه‌كه‌مان، ره‌ش ده‌مێنێته‌وه‌".

ئه‌و خانمه‌ به‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردووەته‌ سه‌رى ده‌ڵێت: "كاتێك له‌ڕووی نه‌زانییه‌وه‌ قسه‌م له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن، هیچ جیاوازیه‌كتان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران نییه‌. ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت وه‌ك ئه‌وان دڵڕه‌ق و درۆزن بن و زه‌بر له‌كه‌سانێكی وه‌ك ئێمه‌ بده‌ن كه‌ له‌ خۆتان و هاوده‌ردی خۆتانین، یان دادپه‌روه‌ر بن؟  به‌ره‌یی خۆتان هه‌ڵبژێرن". 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure