پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 14/01/2020‌ :: 2726‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت گۆڕانكارى رووده‌دات و بارودۆخه‌كه‌ت به‌دڵ ده‌بێت، له‌كۆتایدا ده‌گه‌یت به‌وه‌ى كه‌ له‌مێژه‌ هه‌وڵى بۆده‌ده‌یت.

گا
ئه‌مڕۆ كاره‌كان له‌سه‌رت كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن و زیاتریش ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بیت و كارت بۆناكرێت، به‌وهۆیه‌وه‌ زیاتر كاره‌كان له‌سه‌رت كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن.

دووانه‌
به‌هۆى رووداوه‌كانى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌وه‌ به‌باشى كارت بۆناكرێت، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌وڵبده‌یت و كارامه‌یى و تواناى خۆت بسه‌لمێنیت.

قرژاڵ
ئاره‌زووى گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌یت و زۆر به‌وریاییه‌وه‌ هه‌وڵى بۆده‌ده‌یت، به‌ڵام پێویسته‌ ئارامگربیت بۆئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت به‌ده‌ستى بهێنیت.

شێر
به‌هۆى خۆته‌رخانكردن و هه‌وڵدانى زۆره‌وه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستده‌هێنیت، به‌نیازى كارێكى گه‌وره‌یت ئه‌نجامى بده‌یت، بورجه‌كه‌ت ئامۆژگاریت ده‌كات پێشئه‌وه‌ى ده‌ستى پێبكه‌یت، راوێژ به‌ چه‌ند هاوڕێیه‌كى نزیكت بكه‌یت.

فه‌ریك
خۆت له‌ سه‌ركێشى به‌دوور بگره‌، پێویسته‌ نیازپاك بیت گۆڕانكارى له‌خۆتدا بكه‌یت و به‌و شێوه‌ تونده‌ى له‌ سروشتددا هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت مامه‌ڵه‌ نه‌كه‌یت. 

ته‌رازوو
ئه‌مڕۆ له‌ كه‌شێكى ناجێگیر و پڕكێشه‌دا ده‌بیت، به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداربیت و كۆنترۆڵى خۆت بكه‌یت.

دووپشك
ئه‌مڕۆ كاریگه‌ریت ده‌بێت و په‌یوه‌ندى به‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ ده‌كه‌یت و بیروبۆچوونه‌كانت ده‌رده‌بڕیت.

كه‌وان 
ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌باره‌ى بابه‌تێكى داراییه‌وه‌ ده‌كه‌یت، به‌ڵام پێویسته‌ په‌له‌نه‌كه‌یت له‌ وه‌به‌رهێناندا و هه‌موو ورده‌كارییه‌كان به‌باشى لێكبده‌یته‌وه‌.

گیسك 
ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكى خۆشت پێده‌گات و به‌هۆیه‌وه‌ دڵخۆشده‌بیت و ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ چالاك و پڕ وزه‌ و پرشنگدار ده‌بیت.

سه‌تڵ
ئه‌مڕۆ له‌ژێر فشارێكى زۆرى كاردا ده‌بیت و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى زۆرت له‌سه‌رده‌بێت و رۆژێكى بێ چانس ده‌بێت بۆت.

نه‌هه‌نگ
ئه‌مڕۆ مه‌زاجت باشده‌بێت و ترس و دڵه‌ڕاوكێت نامێنێت و هاوڕێیه‌كت له‌گه‌ڵت ده‌بێت و له‌ بارودۆخت تێده‌گات.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

ب: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure