منداڵێک خۆی بە تایەی فڕۆکەیەکدا هەڵدەواسێت...بزانە چی بەسەر هاتووە؟

هەمەڕەنگ :: 20/01/2020‌ :: 301‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

بەرپرسانی  فڕۆكەخانەی شارل دیگۆل لە پاریسی پایتەختی فرەنسا  منداڵێكیان دۆزیەوە  كە لە پلەی 50 پلەی سەدی لەژێر سفرەوە رەقبۆتەوە و مردووە.

بەرپرسانی فڕۆكەخانەی شارل دیگول دەڵێن: ئەو منداڵە ناوی ئانی عیباهییە و خوێندكاربووە و تەمەنی 14 ساڵانە و بەمردوویی لە شوێنی تایەی فڕۆكەكە لەبەشی ژێرەوە دۆزراوەتەوە.

ئەو فڕۆكەیە لە جۆری بۆینگ 777 ی سەر بەهێڵەكانی ئاسمانی فرەنسا بووە  و لەدرەنگانی شەوی سێشەممە  گەشتی كردووە و لە بەرەبەیانی چوارشەممە گەشتۆتە فڕۆكەخانەی  شارل دیگۆل و گەشتەكەی 6 كاتژمێر بووە.

پێگەی سكای نیوز لە سەر زاری وەزارەتی گواستنەوەی كوت دیفوارەوە بڵاویكردۆتەوە،  چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی  ئاشكرایدەكات منداڵەكە خۆی بە هەیكەلی فڕۆکەکەوە لە بەشی ژێرەوە پێش فڕین هەڵواسیوە و خێزانی منداڵەكە خەڵكی ناوچەی یوبوگونی هەژار نشینن لە ئبیدجان كە بە سەنتەری ئابوری ئەو  وڵاتە هەژمار دەكرێت.

لێكۆڵەرەكان دەڵێن: ئەو منداڵە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە،  چونكە پلەی گەرمی ژێر 50 پلەی سەدی بووە لەبەرزی 9000 بۆ 10000 مەتر یان توشی خنكان بووە.

رۆژنامەی فراتینییت ماتانی ناوخۆی ئەو وڵاتە لەسەر زاری وەزیری گواستنەوەی ئیفۆری ئامادۆ كۆنی بڵاویكردەوە، لەو ڤیدیۆیەدا كەسێك دەردەكەوێت كە توانیویەتی بگاتە شوێنی فڕین لەرێگەی سەركەوتن بەسەر دیواری فڕۆكەخانەكە و دواتر لەناو هەیكەلی ژێرەوەی فڕۆكەكە  پێش فڕین خۆی شاردۆتەوە.

حكومەتی ئیفۆی رایگەیاندووە، كە هەنگاوی زیاتر دەگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆكەخانەكە لەوانە دروستكردنی ناوچەیەك لەدەوروبەری فڕۆكەكان.

بەرپرسێكی كۆمپانیای فڕۆكەوانیش ئاشكرایدەكات، حاڵەتی لەم شێوەیە دەگمەنن و رزگاربوون لێیان بەهەمان شێوە دەگمەنە.  


پێداچونەوە: ئەڤین

ب: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure