كۆنترین بونەوەری دەریایی دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 681‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردەوە، لیژنەی پاراستنی ماسی و ژیانی كێوی لە فلۆریدا رایگەیاندووە گەورەترین ماسی كە كێشی 350 رەتڵە كە دەكات 150 كیلۆگرام  لە باشوری رۆژئاوای فلۆریدا لەسەر دەستی ماسیگرێكی ئەمریكی راو كراوە. 

 

ئەو لیژنەیە ئاشكرای كردووە زانایانی زیندەوەر ناسی تەمەنی ئەو ماسیەیان بە  50 ساڵ خەمڵاندووە  و ماسێكی پیر و زەبەلاح ودەگمەنە  و هەتا ئێستا ماسی لەو تەمەنە نەبینراوە و نەدۆزراوەتەوە.

دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ ماسیەكە كردوو دەركەوتوە كە 10 بڕبڕەی پشتی هەیە پێچەوانەی ماسیەكانی تر كە 11 بڕبڕەیان هەیە و لەجۆری هامورە و لەقوڵای 180 بۆ 1700 پێ لەژێر دەریاوە دەژی. 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure