پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 13/01/2020‌ :: 3039‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

چیتر کات بە فیرۆ مەدە و هەموو تواناکانت بخەرە گەڕ  تاکو دەگەیت بەو ئامانجەی بۆ خۆتت دیاری کردووە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رەنگە پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان خۆت و کەسێکی نزیکت بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی.
گا
لە شوێنی کارەکەت رۆڵێکی گرنگت هەیە و هەوڵدەدەیت پارێزگاری لەهەمان ئاستت بکەیت بەهۆیەوە زیاتر دەچیتە پێشەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری وادیارە پەیوەندیەکی ئاڵۆزت لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەیە و پێویستە زیاتر گرنگی بە مەسەلەکە بدەیت.
دووانە
ئەمڕۆ لە شوێنی کارەکەت کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت و تەنانەت ئەو کارەی بێزاری کردبوویت بە ئاسانی جێبەجێ دەبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چیتر وازبێنە لە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی پەیوەندیەکانی پێشووت و کات بۆ خۆت تەرخان بکە و پشوو وەربگرە.
قرژاڵ
لەپێناو بەرژەوەندی خۆتدا پێویستە زیاتر ئاگادار بیت، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی پسپۆر دیارن هەڵەیەک دەکەن رەنگە بەهۆیەوە کێشەیەکی گەورەت بۆ دروست بێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ماوەیەکی دوور و درێژە خۆشەویستەکەت پشتگوی خستووە ئەمەش زیان بە پەیوەندیەکەتان دەگەیەنێت، هەربۆیە هەوڵبدە باشتر مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.
شێر
پێویستە ئاگاداری خەرجییەکانت بیت، چونکە ماوەی پێشوو بڕێکی زۆر پارەت سەرف کردووە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ژیانێکی جەنجاڵت هەیە بەڵام ئەمڕۆ هەلی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت پشوو بدەیت هەربۆیە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەسەری بەرە.
فەریک
لە میانەی گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەت بیرۆکەی پرۆژەیەکی نوێ دادەڕێژن ئەمەش وادەکات زیاتر بەرەوپێشەوە بچیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت لاوازبووە چونکە فشاری کارت لەسەرە.
تەرازوو
هەلی کارێکی دەگمەن دێتە پێشەوە و دەرگای نوێ لەبەردەمتدا دەکاتەوە، کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانکاری لە ژیانتدا بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەهۆی رابوردووی خۆشەویستەکەتەوە گومان لە خۆشەویستەکەت دەکەیت، هەرچەندە کاتێکی زۆرت دەوێت تاکو بەسەر ئەم هەستەدا سەردەکەویت بەڵام پەیوەندیەکەتان سەرکەوتوو دەبێت.
دووپشک
تۆ ئارەزوو بە کارەکەت دەکەیت و زۆر باشیت تێیدا هەربۆیە کاریگەر مەبە بە قسەی خەڵکی و لە توڕەییدا هیچ بڕیارێکی خێرا مەدە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەندێ زانیاری دەبیستیت یارمەتیت دەدات باشتر لە خۆشەویستەکەت تێ بگەیت و بەهۆیەوە پەیوەندیەکەی نێوانتان باشتر دەبێت.
کەوان
تۆ هەمیشە رۆڵێکی کاریگەرت هەبووە لە شوێنی کارەکەت و هاوکارانت و بەڕێوەبەرەکەت پاڵپشتیت دەکەن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری متمانە بە خۆت پەیدا دەکەیت و سنورێک بۆ مامەڵە خراپەکەی خۆشەویستەکەت دادەنێیت.
گیسک
ئەمڕۆ بەختەوەریت و رەنگە وەڵامت بۆ بێتەوە لەو شوێنەی پێشتر هەوڵتداوە کاری لێ بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پاش ماوەیەکی دوور و درێژ لە یەکدابران کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت.
سەتڵ
یەکێک لە هاوکارەکانت بە بیرۆکەیەکی نوێ قایل دەکەیت و پێکەوە هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی دەدەن، بەڵام رووبەرووی چەند کۆسپێک دەبنەوە کۆتایی بە هەوڵەکەتان دەهێنێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزدای بەهۆی کێشەکانی ماوەی پێشوو هەستەکانت بەرامبەر خۆشەویستەکەت گۆڕاوە، بەڵام باش بیربکەرەوە و هەستەکانت تاقی بکەرەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەیت.
نەهەنگ
ئەمڕۆ هەلێکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان لە بواری پشکدا و ئەنجامێکی باشت دەبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزدای سەرقاڵ دەبیت بە ئەرکەکانت و پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەتدا دروست دەکەیتەوە.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure