ئه‌م نیشانانه‌ هێمان بۆ ئه‌وه‌ی دڵت شكاوه‌

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 1076‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

گیان له‌ده‌ستدان له‌ ئاكامی دڵ شكاوی ته‌نها له‌ ئه‌فسانه‌ و داستانه‌كاندا رووناده‌ن، به‌ڵكو له‌ ژیانی راسته‌قینه‌شدا رووده‌ده‌ن.

توێژه‌رانى زانكۆی واشنتۆن رایانگه‌یاندووه‌، كۆنیشانه‌كانی دڵی شكاو یان دڵشكاوی،  له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌چێت  و پێویسته‌ به‌ جدی وه‌ربگیرێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردن و نیشانه‌كانی بریتین له‌:   
- ئازاری سنگ و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی كه‌ له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك جه‌ڵته‌دی دڵ ده‌رده‌كه‌وێت و جیاكردنه‌ه‌ی له‌و نه‌خۆشییه‌ ئاسان نییه‌.

- بێ هێز و وزه‌یی و بێتاقه‌ت بوون له‌ ئه‌نجامی روودانی رووداوی ناخۆش یان له‌ده‌ست دانی كه‌سێكی نزیك، جیابوونه‌وه‌ و كۆتایی هاتنی هاوسه‌رگیری، شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵی، كه‌ به‌ پرسیار كردن بۆ پزشك ده‌رده‌كه‌وێت.

ژنانی سه‌رووی ته‌مه‌ن 40 ساڵ زیاتر له‌ پیاوان تووش  نه‌خۆشی دڵ شكاوی ده‌بن.

توێژه‌ران ده‌ڵێن: له‌ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا، كاریگه‌ری دڵ شكاوی ترسناكتر و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی تووشبووان ده‌توانن به‌ خێرایی له‌ كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشی دڵشكاوی رزگاریان بێت، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure