ڤیدیۆ: پیاوێكى سعودی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا گورگ به‌خێوده‌كات

هەمەڕەنگ :: 20/01/2020‌ :: 180‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


نه‌ریتێكى باو و كۆنه‌ خه‌ڵكى ناوچه‌ى باكوری عه‌ره‌بستانى سعودیه‌  به‌تایبه‌ت (جه‌وف) شانازى به‌ هاوڕێیه‌تیكردنى گورگ و توانای به‌خێوكردنى و راهێنانیه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


رامی سه‌رحانى، یه‌كێكه‌ له‌و هاووڵاتیه‌ سعودیانه‌ى بێ ترس له‌ناو گورگه‌كان ده‌ژیت كه‌ به‌خێویان ده‌كات، ماوه‌ى 11 ساڵه‌ سه‌رحان  گورگ له‌ناو ماڵ و منداڵه‌كەیدا به‌خێوده‌كات و نانیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات، ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئازارت نادات.

كه‌ناڵی ئێم بی سی راپۆرتێكى له‌باره‌ى سه‌رحانه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌و راپۆرته‌دا سه‌رحان ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى گورگ ده‌وترێت كه‌ له‌كاتى خه‌وتن یه‌ك چاو داده‌خات دوره‌ له‌راستیه‌وه‌، به‌ڵكو دڵنیا ده‌بێته‌وه‌ ئینجا ده‌خه‌وێت".

ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ى سه‌رنجى راكێشاوه‌ له‌ گوركدا وه‌فای چاكه‌یه‌ بۆ دایكوباوكى و گورگ هه‌رگیز خیانه‌ت له‌ خاوه‌نه‌كه‌ى ناكات ئه‌گه‌ر به‌باشی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات".
 
پ: ئا.ح


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure