"پیاوی بڵق" ببینە کە هەزاران گرێ بە جەستەوەیەتی

هەمەڕەنگ :: 17/01/2020‌ :: 2060‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە وڵاتی هیندستان پیاوێک هەیە پێی دەگوتریت "پیاوی بڵق" لەبەر ئەوەی جەستەی بە هەزاران گرێ داپۆشراوە.

دیواکار بیسۆی تەمەن 65 ساڵ سەرتاپای جەستە و رووخساری بە گرێ داپۆشراوە کە بەهۆی حاڵەتێکی بۆماوەییی دەگمەنەوە توشی بووە، ئەم پیاوە دەڵێت:"پێشتر جووتیاربووە بەڵام بەهۆی خراپبوونی حاڵەتەکەیەوە لە ئێستا خەڵکی گوندەکەی خۆیانی لێ بەدوور دەگرن و بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن".

لە تەمەنی 15 ساڵیەوە چەندین گرێی بچووک لەسەر جەستەی دیواکار دەرکەوت، بەڵام لەماوەیەکی کەمدا بە هەموو جەستەیدا بڵاوبووەوە و لە ناوچەکەیدا چارەسەری پێویست دەست ناکەوێت، هەروەها بەهۆی رووخساریەوە خەڵکی بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ گاڵەتەی پێ دەکەن و خۆیانی لێ بەدوور دەگرن.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure