بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی داواكارییه‌كی سه‌یر له‌ هاووڵاتیان كرێت

ژینگە :: 09/01/2020‌ :: 511‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


براپۆت چان ئوچا، سه‌رۆك وه‌زیرانی تایلاند دوێنێ به‌ بۆنه‌ی وشكه‌ساڵییه‌وه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی تایلاندی گرتووه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا حكومه‌تی تایله‌ند بڕیاریدا 100 ملیۆن دۆلار ته‌رخانبكرێت بۆ لێدانی بیر و ده‌رهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا به‌هێزتر ببێت. سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند داواى له‌ هاووڵاتیانیش كرد خۆشۆردن و به‌كارهێنانی ئاو كه‌م بكه‌نه‌وه‌. 

وشكه‌ ساڵی له‌ تایلاندا له‌ مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت هه‌تا كۆتایی مانگی نیسان به‌رده‌وام بێت.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure