پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 08/01/2020‌ :: 2168‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

بەبێ دەنگی کارەکانت ئەنجام بدە و کەم و کورتی تێدا مەکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئامۆژگاریت دەکەین بە نەرم و نیانی مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت، چونکە ماوەی پێشوو پشتگوێت خستبوو ئەمەش زیانی بە پەیوەندییەکەتان گەیاندووە.
گا
لە رێگەی پەیوەندییەکانەوە پێگەی خۆت لە شوێنی کارەکەت بەهێزتر بکە و بەرەو پلە و پایەیەکی بەرزتر هەوڵبدە، بەڵام لە هەمان کاتدا مافی کەس پێشێل مەکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت بۆڵە دەکات ئەمەش دەرئەنجامی مامەڵە هەڵەکانتە لە ماوەی پێشوودا.
دووانە
رەنگە هاوڕێکەت برۆکەیەکی جیاوازت پێ بڵێت، بەڵام پەلە پەل مەکە لە بڕیاردان و بە وردی بیری لێ بکەرەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی پەیوەندیەکەتان بکات و تۆش بەمە ڕازی نابیت.
قرژاڵ
چەندین بیرۆکەی جیاوازت هەیە بەڵام پارەی پێویستت نیە جێبەجێیان بکەیت، بە ڕوونی بیرۆکەکەت روون بکەرەوە بەڵکو کەسێک هەبێت یارمەتیت بدات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری تەنیایی چەکێکی کوشندەیە، بەڵام بە یارمەتی خۆشەویستەکەت و هاوڕیکانت بەڕێی دەکەیت.
شێر
پێویستە بارودۆخی شوێنی کارەکەت گونجاوبێت تاکو بە سەرکەوتوویی کارەکانت ئەنجام بدەیت و ئاوڕ مەدەرەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بتڕوخێنن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پەیوەندیەکەتان لە دۆخێکی باش و گونجاودایە هەربۆیە بە وشکی مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت مەکە.
فەریک
چەند رووداوێکی چاوەڕێ نەکراو روودەدات و بارگرژیەک دروست دەکات، بەهۆیەوە ناچاریت چەند گۆڕانکاریەک ئەنجام بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت جیاواز مامەڵەت لەگەڵ دەکات، بەخێرایی چارەسەری کێشەکە بکە تاکو خراپتر نەبووە.
تەرازوو
کێشەیەکی یاسایی دەورەیداویت و بەهۆی ئەم بارودۆخەوە ناچاریت هەندێ مامەڵە قبوڵ بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری توڕەیی سودی نیە و تەنیا بارگرژی دەخاتە پەیوەندیەکەتانەوە و رەنگە بەهۆیەوە لەیەک جیابنەوە.
دووپشک
لەگەڵ هاوکارانتدا گفتوگۆی بێ ئەنجام مەکە کە بارودۆخەکە خراپتر دەکات بەتایبەتی چونکە هەندێ کەس دەیانەوێت کێشەت بۆ بنێنەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە بە هێمنی کێشەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا چارەسەر بکەیت و بگەیتە ئەنجامێکی گونجاو.
کەوان
باپەندی کارەکەت دەبیت و بۆڵە ناکەیت و داواکاریەکانت کەم دەکەیتەوە، ئەمەش وادەکات سەرکەوتوو بیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەگەر دەتەوێت پەیوەندییەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەردەوامبێت دەبێت خۆت بگونجێنیت لەگەڵ کەسایەتییەکەیدا.
گیسک
زمانپاراوی و مامەڵەکردن بە رێزەوە وادەکات زیاتر لە هاوکارانت نزیکبیتەوە  و متمانەیان بەدەست بهێنیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەوەی لە خۆشەویستەکەت چاوەرێت دەکرد نایەتە دی و زیاتر هەوڵدەدەیت هۆکارەکەی بزانیت.
سەتڵ
هەرەمەکیانە بڕیار مەدە و راپرسی بە کەسانی پسپۆر بکە و لە زووترین کاتدا کارە گرنگەکان ئەنجام بدە پێش ئەوەی بەسەرتدا کەڵەکە ببێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە لە روانگەی خۆشەویستەکەتەوە تەماشای کێشەکە بکەیت و رەنگە بۆت دەربکەوێت ئەو لەسەر راستە، متمانەی پێ بکە و گومان لە هەڵسوکەوتی مەکە.
نەهەنگ
هەوڵدەدەیت پەیڕەوی رێگە و ستایلێکی نوێ بکەیت لە کارەکەتدا ئەمەش یارمەتیت دەدات خێراتر کارەکانت ئەنجام بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانت بە چونکە خۆشەویستەکەتت بێزارکردووە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure