به‌ تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێکسی هونەرمەندێک دادگایی دەکرێت

دراما و سینەما :: 13/01/2020‌ :: 7059‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا له‌ شاری لوس ئه‌نجلوس به‌رهه‌مهێنه‌ری پێشوى سینه‌مای هارفی واینستین تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى تۆمه‌تبار كردووه‌،  ئه‌و تۆمه‌تانه‌ دوای ئاماده‌بوونى به‌چه‌ند كاتژمێرێك له‌به‌رده‌م دادگاى نیویۆرك رووبه‌ڕووی ناوبراو كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌سپێكردنى دادگایكردنه‌كه‌ى له‌ دۆسیەیه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسی كه‌ بۆته‌ هۆكارى دروستبوونى جوڵانه‌وه‌ى (مى تو) له‌دژى ده‌ست درێژی سێكسی.


جاكی لیسی، داواكاری گشتى ناوچه‌ى لوس ئه‌نجلوس رایگه‌یاندووه‌:  تۆمه‌ته‌كان پێكهاتوون له‌ ده‌ستدرێژى سێكسی له‌ ساڵى 2013 كه‌ رووبه‌ڕووى (گورگى هۆڵیود) ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا دوو قوربانیه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراون. هه‌روه‌ها ناوبراوه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ كه‌ ده‌ست درێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر ژنێكى تر.

لیسى راشیگه‌یاندووه‌: به‌ڵگه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن ناوبراو ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ى خۆی  بۆ ئه‌نجامدانى تاوانى له‌و شێوه‌یه‌ قۆستووه‌ته‌وه‌.

واینستینى ته‌مه‌ن 67 ساڵان له‌ به‌رده‌م دادگای مانهاتن له‌ نیویۆرك بێتاوانى خۆی راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه‌ ئه‌وا سزای هه‌تا هه‌تای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

دونا روتونو كه‌ پارێزه‌ری به‌رگری سه‌ره‌كى واینستینه‌ له‌ نیویۆرك ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ قسه‌یه‌ك له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه‌ بكات كه‌ رووبه‌رووی بریكاره‌كه‌ى بوونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها وتویه‌تى كه‌ پێویستى به‌ زانیای زیاتره‌.

داواكاری لوس ئه‌نجلوس رایگه‌یاندووه‌: واینستین و ژنێك به‌ناوى جین دوون به‌شداری فێستیڤاڵێكى سینه‌مایان له‌ هۆلیود كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ژوره‌كه‌ى له‌ ئوتێله‌كه‌ واینستین له‌ده‌رگای ژوره‌كه‌ى داوه‌ و چۆته‌ ژوره‌وه‌ و دوای گفتوگۆیەكى كورت ناوبراو هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و ژنه‌ و به‌زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه‌، دوون سكاڵای تۆمار نه‌كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى واینستین هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووه‌.

لیس ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ به‌سه‌ر واینستین ساغ بێته‌وه‌ ئه‌وا ماوه‌ى 28 ساڵ وه‌ك سزای زیندانى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، هێشتا چاو به‌دۆسه‌كانى تریدا ده‌خشێنه‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ سزاكه‌ى بكرێته‌ هه‌تا هه‌تای".  

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure