لەبەر ئەم هۆکارە بەسەر لای چەپتدا بخەوە

هەمەڕەنگ :: 06/01/2020‌ :: 555‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: توێژینەوە

دواڕۆژ


بەپێی توێژینەوەیەکی بریتانی نوێ دەرکەوتووە خەوتن بەسەر لای چەپ کاردەکاتە سەر مەزاج.

 
کریس ئیدزیکۆفسکی پسپۆرێکی بواری خەوە و دەڵێت: لە ئەنجامی توێژینەوە دەرکەتووە 15% ئەو کەسانەی پشتیان رێک دەکەنەوە و لەسەر لای چەپ دەخەون کەسایەتییەکی هێمن و ئارامیان هەیە.

لەبەرامبەردا ئەو کەسانەی پشتیان دەچەمێننەوە و ئەژنۆیان بەرزدەکەنەوە زیاتر رەشبینن، هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی لەسەر سک دەخەون و کەسایەتیەکی هەستیاریان هەیە.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی Femme Actuelleی فڕەنسی دەرکەوتووە 86.5%ی ئەو کەسانەی لە دووری 2.5 سانتیم لە هاوسەرەکانیانەوە دەخەون لە رووی سۆزداریەوە ئاسوودەن.

وەرگێڕان:ه.ف

ب: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure