دره‌ختى بونسای ته‌مه‌نى 391 ساڵه‌ و له‌ موشه‌كى هێرۆشیما رزگاریبووه‌

ژینگە :: 06/01/2020‌ :: 369‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ئه‌گه‌ر رووه‌ك و دره‌خته‌كان قسه‌یان بكردایه‌ ئه‌وه‌ دره‌ختى بونسای بێ گومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زانیاری زۆری پێیه‌ قسه‌ى زۆری بۆ ده‌كردین.


ئه‌و دره‌خته‌ له‌ ساڵى 1625 روێندراوه‌ و ساڵانێكى زۆر ژیاوه‌ و مێژووه‌كه‌ى نزیكه‌ى 400 ساڵه‌. ئه‌و دره‌خته‌ باڵاكورته‌ له‌ شه‌تڵگه‌ى ناشیوناڵی ئه‌مریكى له‌ واشنتۆنى پایته‌خت هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن سید بونسای ماسارو یاماكى له‌ ساڵى 1976ه‌وه‌ براوه‌ته‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و كه‌س نهێنى ئه‌و دره‌خته‌ باڵاكورته‌ى نه‌ده‌زانى.

خێزانى یاماكى له‌دوری ته‌نها دوو میل له‌و شوێنه‌ ده‌ژیان كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا موشه‌كى ناوه‌كى هێرۆشیمایان له‌ ساڵى 1945ه‌وه‌ خسته‌خواره‌وه‌ كه‌ بووه‌ كاره‌سات و 140000 كه‌سی كرده‌ قوربانى و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ دروستكرد.

به‌ڵام خێزانى یاماكى و خێزانى وبونسای هه‌موان له‌كاتى ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیان بوون و هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه‌ و یاماكى دواتر ئه‌و دره‌خته‌ى به‌خشیوه‌ته‌  ناشیوناڵ بونسای پینجینگ و بێ ئه‌وه‌ى باسی مێژووه‌ ناوازه‌ و ده‌گمه‌نه‌كه‌ى بكات.

دواتر و له‌ساڵى 2001دا په‌یوه‌ندى ئه‌و دره‌خته‌ به‌هێرۆشیماوه‌  ئاشكرابوو كاتێك یه‌كێك له‌نه‌وه‌كانى یاماكى  سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌كه‌ى كردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ هیچ ئاماژه‌ى به‌ مێژوى بونسای نه‌كردووه‌ و ته‌ئكیدى له‌سه‌ر گرنگى رۆڵی ئه‌و دیاریه‌ كردووه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌، له‌م دووایانه‌دا زانیاری ده‌رباره‌ى ئه‌و دره‌خته‌ و په‌یوه‌ندى ئه‌و دره‌خته‌ى به‌ هێرۆشیماوه‌ له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت داناوه‌. 

كاسلین ئیمرسون ده‌یل یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری مۆزه‌خانه‌كه‌ ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ  بونه‌وه‌رێكى زیندوو كه‌ رزگاری بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ هه‌یه‌ و من له‌ته‌نیشت ئه‌و دره‌خته‌وه‌ ده‌وه‌ستم و وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌ستم له‌ مێژوو بده‌م،  چونكه‌ ئه‌و دره‌خته‌ ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سانێك بووه‌". 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure