500 هەزار دۆلاری خەرجکردووە بۆ ئەوەی خۆی بکات بە کچ...ببینە چی لێ هاتووە

هەمەڕەنگ :: 06/01/2020‌ :: 3861‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


نەشتەرگەرییەکانی گۆڕینی رەگەز تێچوونێکی زۆری هەیە تاکو جەستە و هۆڕمۆنەکان بگۆڕێت لە کوڕەوە بۆ کچ یان بە پێچەوانەوە.

بەپێی رۆژنامەی میرەری بریتانی رۆدریگۆ ئەلڤیسی تەمەن 36 ساڵ نزیکەی 500 هەزار دۆلاری خەرجکردووە تاکو رەگەزی خۆی لە کوڕەوە بگۆڕێت بۆ کچ و چەندین نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە و فیلەری کردووە.
رۆدریگۆ ئاشکرایکرد زۆر دڵخۆشە بەوەی رەگەزی گۆڕیوە بۆ مێ لەبەرئەوەی لە منداڵیەوە ئارەزووی بەوەکردووە یاری بە بوکەڵەی باربی بکات و لە ئێستادا هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات.

وەرگێڕان:‌ هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure