عادل ئیمام وێنەیەکی دەگمەنی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە

دراما و سینەما :: 04/01/2020‌ :: 7951‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پێش ماوەیەک ئەکتەری میسری ناودار عادل ئیمام وێنەیەکی دەگمەنی خۆی لەگەڵ باوکی و رامی کوڕی بڵاوکردەوە کە پێش 40 ساڵ گرتوویەتی.

 
بە شێوەیەکی گشتی عادل ئیمام لە چاوپێکەوتنەکاندا باسی خێزانەکەی ناکات، بەڵام جارێکیان باسی لەوەکرد باوکی زۆر قسە خۆش و بەپەرۆشبووە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی ئەمەش پاڵنەربووە بۆ ئەوەی بەرەو ئامانجەکەی هەوڵبدات.

لە ئێستادا عادل ئیمام سەرقاڵی تۆمارکردنی تازەترین زنجیرە درامایەتی بەناوی "ڤالانتینۆ" کە رەمەزانی داهاتوو پەخش دەکرێت و لەگەڵ حەمدی میرغەنی و دەلال عەبدولعەزیز و دالیا بحێری و چەندین هونەرمەندی دیکەدا دەردەکەوێت.

هەروەها ماوەی پێشوو چەندین دەنگۆ هەبوو گوایە باری تەندروستی عادل ئیمام خراپبووە، بەڵام هەمیشە لە رێگەی ڤیدیۆ و لێدوانی رۆژنامەوانی هەواڵەکانی رەت دەکردەوە.

 

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد
ب: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure