کچەکەی سەدام حسێن بەم شێوەیە باس لە کوشتنی قاسم سلێمانی دەکات

هەمەڕەنگ :: 04/01/2020‌ :: 24766‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

رەغەد سەدام حسێن لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتە ڤیدیۆی ئاهەنگگێڕانی یەکێک لە شارەکانی عێراقی بڵاوکردەوە کە بەبۆنەی کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس رژابوونە سەر شەقامەکانەوە.
ئەمەش پاش ئەوەی دوێنێ هەینی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی تویتەرەوە ئاشکرایکرد"ژەنەراڵ قاسم سلێمانی کوژراوە کە ماوەیەکی زۆرە هەزاران کەسی ئەمریکی کوشتووە و برینداری کردوون، هەروەها راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسبووە لە کوشتنی ملیۆنەها کەس لەوانە چەند خۆپیشاندەرێکی ئێرانی".
لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد سوپای ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ ئەو هێرشەی ئەنجامداوە کەبووەتە هۆی کوشتنی قاسم سلێمانی.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure