بۆ ژنان: ئاگاداریی پاككه‌ره‌وه‌ى قاپ شتن بن

تەندروستی :: 30/12/2019‌ :: 1409‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژی رابووردوودا چه‌ندین هۆشیاری له‌باره‌ى به‌كارهێنانى پاككه‌ره‌وه‌ى قاپ شتن بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ماده‌ى كیمیایی تێدایه‌ و ده‌بێته‌هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

دوای ئه‌و هۆشیاریانه‌ دكتۆر مه‌جدى نزیه‌، سه‌رۆكى یه‌كه‌ى رۆشنبیركردنى خۆراكى له‌ په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆراك ده‌ڵێت: "پرسی پاككه‌ره‌وه‌ى قاپ پێویستى به‌ توێژینه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بسه‌لمێنرێت  تا چه‌ن مه‌ترسی هه‌یه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: "ده‌بێت ژنان دوای به‌كارهێنانى ئه‌و پاككه‌ره‌وه‌یه‌ به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ پێنج جار ده‌ستیان بشۆن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاككه‌ره‌وه‌یه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ نه‌مێنێته‌وه‌".

ده‌شڵێت: "هه‌ندێك پاككه‌ره‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌ن راسته‌ گرانه‌، به‌ڵام ماده‌ى كیمیایی تێدا نییه‌، به‌ڵام كه‌س نایكڕێت، چونكه‌ ته‌ندروستى خۆیان لا گرنگ نییه‌".

دكتۆر مه‌جدى ده‌شڵێت: "هه‌موو پاككه‌ره‌وه‌كان ماده‌ى كیمیایان تێدایه‌ كه‌ مه‌ترسیدارن بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و مادانه‌ له‌ مرۆڤێكه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكى تر ده‌گۆڕێت". 

پ: ئا.ح

ب: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure