پێشبینى ئەستێرەکانى بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 16/12/2019‌ :: 2752‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کاوڕ
کارەکانت بە جوانترین شێوە ئەنجامدەدەیت و دەبیتە جێگاى سەرنجى بەڕێوەبەرەکەت، لەڕووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرت نییە و ناتوانیت هیچ جۆرە هەنگاوێک بنێت.

گا
هەوڵبدە پاداشتى ئەو هاوڕێیانەت بدەیتەوە کە پێشتر هاوکارییان کردبوویت، لەڕووى سۆزدارییەوە چاوت بە خۆشەویستە کۆنەکەت دەکەوێت و زامى رابوردووت دەکوڵێتەوە.

دووانە
تۆ کەسێکى زۆربڵێی، ئەمەش لەکارەکەت کێشەت بۆ دروستدەکات، بۆیە ئاگادارى خۆت بەو بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هاوپیشەکانت بکە، لەڕووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرتە و دەتوانیت هەنگاوى جدى بنێت.

قرژاڵ
کێشەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەت دروستدەبێت، هەوڵبدە ژیرانە چارەسەرى بکەیت، لەڕووى سۆزدارییەوە ژیانێکى ناجێگیر دێتە رێگات هەوڵبدە لەگەڵ خێزانەکەت چارەسەرى بکەن.

شێر

تۆ کەسێکى خۆشەویستى لەناو هاوڕێیەکانت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە پابەندى رێنماییەکانى کارەکەت بیت، لەڕووى سۆزدارییەوە هیچ جۆرە گۆڕانکارییەکى ئەوتۆ لە ژیانت روونادات و دۆخەکە بە جێگیرى دەمێنێتەوە.

فەریک
لەکارەکەت یارمەتی کەسێک دەدەیت و بەوهۆیەوە دووچارى رەخنەیەکى زۆر دەبیتەوە، لەڕووى سۆزدارییەوە خۆشەویستى نێوانتان کەلێنى تێدەکەوێت و ژیانتان تووشى مەترسى دەبێت.

تەرازوو
لە کارەکەت دووچارى گرفتێک دەبیت، بەڵام هێندەى پێناچێت چارەسەر دەبێت، لەڕووى سۆزدارییەوە هەلێک لەبارە بۆ دروستکردنى خێزان، هەوڵبدە متمانە بە هەستەکانت بکەیت.

دووپشک
کاتێکى گونجاوە بۆ جێبەجێ کردنى ئەو پلانەى داتڕشتبوو بۆ چارەسەرى کێشەکان، لەڕووى سۆزدارییەوە کەسێک هەوڵدەدات ژیانى هاوسەرگیریت لێتێک بدات، ئاگادارى خۆت بە و بە وریارییەوە بڕوانە ئەو بابەتە.

کەوان
هەوڵبدە بە بێدەنگى کارەکانت ئەنجام بدەیت، واز لە قسەى هاوڕێیەکانت بهێنیت، لەڕووى سۆزدارییەوە کێشەى خێزانەکەت چارەسەر دەبێت و خۆشەویستى نێوانتان بەهێزتر دەبێت.

گیسک
لەکارەکەت تووشى گۆشارێکى زۆر دەبێت، هەوڵبدە ئارام بیت و کۆنترۆڵى خۆت لەدەستنەدەیت، لەڕووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرت نییە و ناتوانیت هیچ هەنگاوێک بنێت.

سەتڵ
مەهێڵە کەسانى خراپ کاریگەرییان لەسەرت هەبێت، هەوڵبدە پەیوەندییەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت باشتر بکەیت، لەڕووى سۆزدارییەوە بەدۆخێکى هەمواردا تێدەپەڕێیت هەوڵبدە زاڵ بیت بەسەریدا.

نەهەنگ
بەهۆى لێهاتووتەوە لەکارەکەت پاداشت دەکرێت و چەند کەسێک ئیرەییت پێدەبەن، لەڕووى سۆزدارییەوە چاوت بە خۆشەویستەکەت دەکەوێت و کاتێکى خۆش پێکەوە بەسەر دەبەن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure