کامێرای چاودێری بۆ کچەکەی دانا... بڕواناکەیت چی بینی

هەمەڕەنگ :: 15/12/2019‌ :: 23280‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لەم دواییەدا ژنێکی ئەمریکی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاکەرێک کامێرای چاودێری ناوماڵەکەیانی هاک کردووە و قسە لەگەڵ کچە تەمەن 8 ساڵەکەیدا دەکات.

ئەم دایکە ئاشکرایکرد لەبەر ئەوەی پەرستارە و شەفتی شەوانی هەیە بڕیاریداوە کامێرا لە ژووری کچەکەیدا دابنێت تاکو چاودێری بکات، بەڵام ئەلیسای کچی پێی وتووە پاش دانانی کامێراکە چەند جارێک گوێی لە دەنگی سەیر و سەمەرەبووە لە ژوورەکەیەوە.

لە ڤیدیۆکەدا کچەکە بە سەرسامیەوە بەدوای سەرچاوەی ئەو دەنگەدا دەگەڕێت کەلە ژوورەکەیەوە دێت و هاوار دەکات"کێیە قسە دەکات" دواتر دەنگی کەسێکی نەناسراو دەبیستێت لە رێگەی کامێراکەوە قسەی لەگەڵ دەکات و دەڵێت"من هاوڕێ نزیکەکەتم" کچەکەش هاوار بۆ دایکی دەکات، دواتر هاکەرەکە بەردەوام دەبێت لە قسەکردن و دەڵێت"ناتەوێت ببیتە هاوڕێم؟" ڤیدیۆکەش لەوێدا کۆتایی دێت.
پاش بینینی ڤیدیۆکە دایک و باوکی کچەکە راستەوخۆ کامێراکەیان لابرد و ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە تاکو خێزانەکانی دیکە ئاگاداری ئەم جۆرە کێشەیەبن و لەئێستادا پۆلیس بەدوای تاوانبارەکەدا دەگەرێت.

و: هێڤی فەرهاد

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure