هونەرمەندێک توشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند

دراما و سینەما :: 15/12/2019‌ :: 35908‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

گۆرانیبێژ و ئەکتەری میسڕی (خالد سەلیم) توشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند.

 
ئەم هونەرمەندە بۆ رۆژنامەی (وەتەن)ی ئاشکراکرد ماوەی پێشوو کێشی زۆر دابەزیوە و بەردەوام هەستی بە هیلاکی کردووە و پاش سەردانکردنی نزیکەی 10 دکتۆر لە کۆتاییدا بۆی دەرکەوتووە شێرپەنجەی هەیە.
ئەم هونەرمەندە ئاشکرایکرد لەکاتی تۆمارکردنی زنجیرە درامای (ئیختیار ئیجباری) هەستی بە هیلاکی کردووە و سەردانی چەندین پزیشکی کردووە، بەڵام کەسیان نەیانتوانیوە هۆکاری نەخۆشیەکەی دیاری بکەن و دواتر پزیشکێک بەناوی محەمەد شازلی بۆی ئاشکراکرد گرێیەک لە نزیک دەنگە ژێکانی دروستبووە.
پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری دوای 20 رۆژ پشوودان خالد سەلیم وێنەیەکی خۆی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە وئاشکرایکرد پاش وەرگرتنی چارەسەر وازی لە خواردنی خێرا هێناوە و پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی تەندروست دەکات.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure