ڤیدیۆ:پشیلەیەک مەساج بۆ سەگێک دەکات

هەمەڕەنگ :: 15/12/2019‌ :: 490‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پارچە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو بۆتەوە و هەرزوو دەستاو دەستێكی زۆری كرد و بەهەزاران بینەری بۆ خۆی راكێشا .

 

لەو ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت پشیلەكە  كە بە پێوە وەستاوە یاری بە مل و سنگی سەگەكە دەكات لە شەقامێكی دوك كو لە ڤێتنام .

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی دەربارەی ئەو پارچە ڤیدیۆیە دەڵێت:  ئەو سەگە كە لە جۆری لابرادورە و رەنگ قاوەیە و لە شكولاتە دەچێت كاتێك وەستابوو پشیلەیەك دێت و مەساجی سنگی بۆ دەكات .

 

ئەو ڤیدیۆیە بە هەزاران بینەری لە سوشیال میدیادا بەلای خۆیدا راكێشاوە . 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure