ڤیدیۆ: جوڵەى ئەم بەردانە زانایان تووشى سەرسوڕمان دەکات

هەمەڕەنگ :: 14/12/2019‌ :: 3886‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە زانایانى بوارى جیۆلۆجى تووشى سەرسوڕمان کردووە، تێیدا کۆمەڵێک بەرد شوێنى خۆیان دەگۆڕن و بۆ شوێنێکى دیکە رێگا دەکەن.

ئەو ناوچەیە دەکەوێتە نزیک دەریاچەى ووشک بووى رایستراک بلایا لە ویلایتى کالیفۆرنیا کە بە دۆڵى مەرگ ناسراوە، وەک لە دیمەنەکەدا هاتووە ئەو بەردانە بێئەوەى کەس بیانجوڵێنێت رێگا دەکەن و شوێنەکانى خۆیان دەگۆڕن و ئاسەوارى رێگاکردن-یش لەدواى خۆیاندا جێدەهێڵن.

ئەمەش وایکردووە کە زانایان تووشى سەرسوڕمان بن لەو دیاردە سروشتییە، کە هەندێکیان پێیان وایە جوڵەى ئەو بەردانە لە ئەنجامى تواندنەوەى بەفر دروست دەبێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure