جگه‌ره‌ به‌م شێوه‌یه‌ روخسارت ده‌شێوێنێت

تەندروستی :: 14/12/2019‌ :: 777‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

لێكۆڵینه‌وه‌یەکی نوێ ده‌ریخستووه‌ جگه‌ره‌ کێشەی خەو دروست دەکات و ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشێن خه‌وێكی ئارام و ته‌ندروستیان نییه‌ بۆیه‌ ژێر چاوه‌كانیان ره‌ش و قوڵ ده‌بێت.


پێكهاته‌ی نیكۆتین ده‌بێته‌ هۆی زه‌رد و ناشرین بوونی ددانه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌ دورمەودادا ده‌بێته‌ هۆی قاوه‌ی بوونی ددانه‌كان.

پێست بێ ره‌نگ، زه‌رد و  و لێل ده‌كات و دره‌وشاوه‌یی پێست له‌ناو ده‌بات و هه‌مووكات وه‌ك كه‌سێكی  نه‌خۆش ده‌رتده‌خات.

له‌ خانماندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیكۆتین هێزی به‌رگری جه‌سته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی زیبكه‌ و نه‌خۆشی سێكسی له‌ ئه‌ندامه‌ مێیینه‌كانیدا.

 

لەزیانەکانی تری جگەرە:
مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئاوی سپی له‌ چاودا زیاد ده‌كات.
ده‌بێته‌ هۆی رووتانه‌وه‌ و سستی قژ.
چرچ و لۆچی له‌ روخسارتدا زیاد ده‌كات و له‌ ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ت به‌ ته‌مه‌نتر و پیرتر ده‌رتده‌خات.
سنگ و قۆله‌كانتان شل و داكه‌وته‌ ده‌كات. 
نینۆكەكانت زه‌رد و نا رێك ده‌كات.
پێست تووشی په‌ڵه‌ و ته‌قین ده‌كات.
ده‌بێته‌ هۆی برین و نه‌خۆشی سه‌ده‌فی و گه‌ڕی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure