چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر حەبی دژە سکپری ئاشکرا دەبێت

تەندروستی :: 14/12/2019‌ :: 12501‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى پزیشکى نوێ دەرکەوتووە خواردنى حەبى رێگریکردن لە دووگیان بوون کاریگەرى لەسەر مێشکى بەکارهێنەر دروست دەکات.

کۆمەڵێک لەپزیشکانى ژنان و منداڵ بوون و مێشک و کۆئەندامى دەمار، تاقیکردنەوەیەکیان بە تیشکى تەنورى و شیکردنەوەى خوێنى ئەو ژنانە ئەنجامداوە کە حەبى رێگریکردن لە دووگیان بوونیان بەکارهێناوە و لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو جۆرە حەبە کاریگەرى لەسەر ناوچەى hypothalamus لەمێشکیان دروست کردووە کە بەرپرسە لە رێکخستنى رێژەى هۆرمۆن و کاتەکانى خەوتن و لێدانى دڵ و کێش و ئیشتیهاى خواردن.

لەوبارەیەوە مایکڵ لیبتۆن کە مامۆستاى تیشکە و لەو تاقیکردنەوەیە بەشدارى کردووە وتى:"بۆمان دەرکەوتووە کە جیاوازى هەیە لە کێشى مێشکى ئەو ژنانەى رێگرییان لە دووگیان بوونیان کردووە، وەک بەکارهێنانى حەب و شێوازەکانى دیکەى ئەو بەرگریکردنە، بەڵام خۆشبەختانە بچووکبوونى قەبارەى مێشک کاریگەرى لەسەر ئاستى زانین و زیرەکییان دروست نەکردووە و لێکۆڵینەوەکانیش لەو بارەیەوە بەردەوامن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure