گۆرانییەکانی موحسن چاوشی قەدەغە دەکرێت

هەمەڕەنگ :: 14/12/2019‌ :: 4683‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاوکردنەوەی گۆرانییه‌كانی موحسن چاوشی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئێران  له‌ رادیۆ و كه‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ قەدەغە کرد.


پێگەی سه‌لامی نوێ، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌: له‌ هه‌فته‌ی رابوردووه‌وە بڕیاری قەدەغەکردنی ده‌نگ و به‌رهه‌مه‌كانی موحسن چاوشی هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد و ئێران له‌ رادیۆ و كه‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی و فیلم و دراماكاندا دراوه‌.

به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌و بڕیارە ده‌رباره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ دراوه‌.

موحسن چاوشی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش و میوزیكژه‌ن  و ئاوازدانه‌ری به‌ توانایی ئێرانە و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌یه‌ و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین گۆرانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی چڕیوه‌، و پێده‌چێت هۆكاری قەدەغەکردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌هۆی ئه‌و گۆرانییه‌ سیاسیانەوە بووبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure