دزى لە زێڕنگەرێک دەکرێت و ژنێک دەبێتە قوربانى.. ڤیدیۆکەى ببینە

هەمەڕەنگ :: 14/12/2019‌ :: 2112‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دوو چەکدار لە لەندەن بە رۆژى روناک هێرش دەکەنە سەر زێڕەنگەرێک و دواى بریندارکردنى ژنێکى بەتەمەن هەموو زێڕەکان دەدزن و بۆ شوێنێکى نادیار هەڵدێن.

بەپێی کامێراى چاودێرى و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە ئەو دوو چەکدارە بە جلوبەرگى رەش و دەمامکەوە بە رۆژى روناک هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو فرۆشگایە و پێش ئەوەى زێڕەکان بدزن، ژنێکى بەتەمەن ویستویەتى رێگرییان لێبکات، بەڵام چەکدارەکان بە قۆناغى چەک لێیان داوە و پاشان بەهاوکارى کەسى سێیەم بە سوارى ئۆتۆمبێلێکەوە بۆ شوێنێکى نادیار هەڵاتوون.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

ب: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure