بەم رێگە ئاسانە پەڵەی سەر دەستت چارەسەربکە

تەندروستی :: 14/12/2019‌ :: 12973‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ ::

دواڕۆژ

له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى ته‌مه‌ن په‌ڵه‌ى  قاوه‌ی و تاریك له‌سه‌ر ده‌سته‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه‌ شێوه‌ى له‌ خاڵ ده‌چێت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستى ژنان، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه‌ زۆربه‌ى دایكان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن به‌تایبه‌ت دوای ته‌مه‌نى په‌نجاكان.  ئه‌م په‌ڵانه‌ش زۆربه‌ى كات دوای به‌ركه‌وتنى تیشكى خۆر و تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ى دروست ده‌بێت.

ده‌توانیت بۆ رزگاربوون له‌و كێشه‌یه‌ و له‌ رێگه‌ى پێكهاته‌یه‌كى هه‌رزان له‌ماڵه‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ رزگارت بێت  كه‌ پێگه‌ى (گلۆ پینك بۆ جوانى ئافره‌ت) بڵاویكردووەته‌وه‌ كه‌ له‌ پێكهاته‌ى پیاز و سركه‌ى سێو دروستکراوە.

چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى ئه‌و پێكهاته‌یه‌
پیازێكى مامناوه‌ند پاكبكه‌ره‌وه‌ و  له‌تى بكه‌ و دواتر له‌ناو قاپێکدا سێ كه‌وچك سركه‌ى سێوی تێبكه‌.

پێكهاته‌كان جوان و به‌ باشی تێكه‌ڵ بكه‌ و دواتر له‌ هه‌ردوو ده‌ستى بده‌ و رۆژانه‌ به‌كاری بهێنه‌ و هه‌ر جارێك با 20 خوله‌ك پێوه‌یی بمێنێته‌وه‌ و دواتر بیشۆ.
 
سوده‌كانى پیاز و سركه‌ى سێو 
پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ى دژه‌ ئۆكسید هه‌روه‌ها سركه‌ى سێو ترشی ئه‌لفا هیدرۆكسی تێدایه‌ كه‌ خانه‌ مردوه‌كانى پێست له‌ناو ده‌بات.

 

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure