لەهەر تەمەنێكدای بەم خواردن و كانزایانە باڵات بەرز بكە

هەمەڕەنگ :: 14/12/2019‌ :: 3405‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


زۆربەی مرۆڤەكان حەزدەكەن باڵا بەرز بن، هەرچەندە لە راستیدا بۆماوەیی هۆكاری سەرەکی بەرزبوونی باڵایە، بەڵام كانزا بەسودە خۆراكییەكانیش یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونی باڵا. 

 
پسپۆرانی گەشە دەڵێن: لە منداڵان و مێرمنداڵاندا زیادكردنی هۆرمۆنی گەشە لە رێی خواردنەكانەوە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزكردنی باڵایان و هەروەها لە كەسانی پێگەیشتووشدا ئەگەری بەرزبوونی باڵا هەیە لە رێی  ئەو خواردنانەی كە كانزا و ڤیتامینە پێویستەكانیان تێدا زۆرە، لەوانە:

پرۆتین: یەكێكە لەو مادانەی بۆ گەشە زۆر پێویستە و لە گۆشت، مریشك و ئەو هێلكانەی ئۆمێگا 3 یان تێدایە هەیە.

سێرتۆنین مادەیەكە كە لە جەستەدا دەگۆڕێت بە مێلاتۆنین، ئەو مادەیە بۆ گەشە پێویستە و ئەناناس سەرچاوەی باشی سێرتونینە بە تایبەت ئەگەر پێش خەوتن بخۆرێت و هەروەها لە گێلاس، تەماتە، ترێ، هەنار، عەلی بابا، گوێز، خەیار، برنج، تۆی كەتان، گوڵە بەڕۆژە، رێژەیەكی بەرچاو مادەی مێلاتۆنینیان تێدایە.

ئارجینین: ئەمینۆ ئەسیدێكە كە هۆرمۆنی گەشە زیاد دەكات و لە مریشك، ناوكە كولەكە، سۆیا، و عەلی بابا دا هەیە.

ڤیتامین D: یەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ گەشەی ئێسک كە لە رێی تیشكی خۆرەوە و خواردنی ماسی تونە و ماسی قزڵ ئالا، پەنیر و زەردێنەی هێلكە دابین دەبێت.

 

ب: ن.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure