ئاگاداربە ئەم خواردنانە توشی نەخۆشی مەترسیدارت دەکەن

تەندروستی :: 14/12/2019‌ :: 3680‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


ئه‌مانه‌ باوترین ئه‌و خواردنانه‌ن كه‌ تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدارت ده‌كات له‌وانه‌ش سالمۆنیلا و  كامپیلۆباكتیر و ئی كۆڵای و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌.


مریشك
یه‌كێك له‌و خواردنه‌ باوانه‌ی ده‌بنه‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ساڵمۆنیڵا و ئی كۆڵای مریشكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ باشی نه‌كوڵابێت و پاك نه‌كرابێته‌وه‌، پێویسته‌ به‌ باشی ئاماده‌بكرێت پێش ئه‌وه‌ی بخورێت.

به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان
پێویسته‌ زۆر ئاگاداری ئه‌م خواردنانه‌ بیت چونكه‌ شیر و په‌نیر و ماست و به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كانی دیكه‌ زۆر به‌ ئاسانی تێك ده‌چێت و به‌كتریا و میكرۆبی زیانبه‌خش ده‌چێته‌ سه‌ری، ئه‌مه‌ له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌ باشی هه‌ڵنه‌گیرێت.

ماسی
خواردنی بڕێكی زۆر له‌ ماسی زیانبه‌خشه‌ چونكه‌ ماسی بڕێكی زۆر له‌ مادده‌ی جیوه‌ی تێدایه‌، پێویسته‌ بڕێكی سنوورداركراو له‌ ماسی بخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی جیوه‌ له‌ له‌شتدا نه‌گاته‌ رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار.

و:كێوان
پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure