سەرەتا کام بەشی جەستەت دەشۆیت لەو رێگەیەوە کەسایەتیت بزانە

هەمەڕەنگ :: 14/12/2019‌ :: 3753‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

ئەگەر كاتێك دەچیتە گەرماو، پێش شتنی جەستەت روخسارت دەشۆیت دەریدەخات  تۆ گرنكی بەوە دەدەیت لەبەرچاوی كەسانی دیكەدا چۆن دەبیندرێیت و هەمووكات نیگەرانی ئەوەیت كەسانی دیكە چۆن دەربارەت بیردەكەنەوە.


ئەگەر سەرەتا قاچ یان دەستەكانت دەشۆیت، دوو شت دەربارەت ئاشكرا دەكرێت، تۆ كەسێكی خاكی، سادەو ساكارو خۆمانەیت و هەروەها ئەوەندە بە هێزیت بۆت گرنگ نییە كەسانی دیكە لە هەڵبژاردنەكانت ئاگادارببنەوە و ئەو كارەی ئەنجام دەدەیت كە بۆت گرنگە.

ئەگەر سەرەتا بەشە تایبەتەكانی جەستەت دەشۆیت، ئەوا تۆ كەسێكی زۆر شەرمنی و ئەو كەسانەی شەرمنن، بڕوایان بە خۆیان كەمە و هەروەها كەسانێكن كە لەناو خۆیاندان و لەگەڵیشدا كەسانێكی زۆر باشن.

ئەگەر لەو كەسانەی كە سەرەتا ناوچەی سنگیان دەشۆن، ئەوە تۆ كەسێكی بڕوا بە خۆیت و زۆر متمانەت بە تواناییەكانت هەیە، كەسێكی سەربخۆیت، راشكاوانە قسە و بیر وباوەرەكانت دەردەبڕی.

ئەگەریش سەرەتا سەر و قژت دەشۆیت ئەوە تۆ كەسێكی رێك و پێكیت و گرنگی بە كات دەدەیت و هەموشتێك بە باشی ئەنجام دەدەیت و كارەكانت بە باشی بەرێوە دەبەیت، بە بەڵێنیت و هەمووشتێك لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت، بە هێزیت و لە هەڵبژاردنی هاورێكانتدا زیرەكی و باشبوونیان، لە پارە و دەوڵەمەندبوون بۆت گرنگترە.

ئەگەر سەرەتا شان و ملت دەشۆیت ئەوە تۆ كەسێكی تێكۆشەری و بۆ ئەنجامی كارەكانت بە سەختی هەوڵ دەدەیت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure