ببینە منداڵێک کە دایکی ئۆتۆمبێل لێی دەدات چی دەکات

هەمەڕەنگ :: 14/12/2019‌ :: 223‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پارچە ڤیدیۆیەك بڵاوبوەتەوە تێیدا كاردانەوەی كاریگەری منداڵێك پیشان دەدات كە لە كاتی پەڕینەوەدا دایكی ئۆتۆمبێل لێیدەدات و دەكەوێت.

 
هەرچەندە منداڵەكەش لەگەڵ دایكی دەكەوێت، بەڵام ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگ بوو بزانێت دایكی باشە یان نا هەر ئەوەش نا منداڵەكە قسە بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش دەڵێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی لە زاری پۆلیسەوە بڵاویكردەوە ئەو روداوە لە چین رویداوە.

لەدەسپێكی ڤیدیۆكەدا منداڵەكە دەردەكەوێت كە لەگەڵ دایكی دا دەپەڕێتەوە پێش ئەوەی ئۆتۆمبیلەكە لێیان بدات و دوای روداوەكە  یەكسەر هەوڵدەدات رەوشی دایكی بزانە و توشی ترس ودڵە راوكێ دەبێت .
دواتر دەچێتە نزیك ئەو ئۆتۆمبیلە و بەشەق لێیدەدات و قسە بە شۆفێرەكە دەڵێت و بەپەلە دەگەڕێتەوە بۆلای دایكی بۆ ئەوەی یارمەتی بدات و هەڵیستێنێتەوە .
لەو كاتەدا خەڵك كۆدەبێتەوە و دایكەكە هەڵدەگرن و دواتر دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە .
 پۆلیسیش بەرپرسیاریەتی ئەو روداوەی بەتەواوی خستە ئەستۆی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە. 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure