ئه‌و چوار وشه‌یه‌ بزانه‌ كه‌ هه‌رگیز نابێت له‌به‌رچاوى مندڵه‌كانت بیڵێیت

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 2910‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ كارێكى هه‌ستیاره‌ و هه‌وڵی به‌رده‌وامى ده‌وێت.


ده‌بێت دایكان و باوكان په‌روه‌رده‌یەکی ته‌ندروستى منداڵه‌كانیان بكه‌ن و بیانكه‌نه‌ پێشڕه‌و و هانیان بده‌ن  به‌ جوانى قسه‌ بكه‌ن و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ وشه‌ى نه‌شیاو و ناشرین.

رۆژنامه‌ى تایمز ئۆف ئیندیا باسی هه‌ندێك له‌و وشانه‌ى كردووه‌ كه‌ هه‌رگیز نابێت دایك و باوك له‌به‌رچاوى منداڵه‌كانیان بیكه‌ن.

یه‌كێك له‌و وشانه‌ى هه‌رگیز نابێت دایك و باوك به‌كار بهێنن (نازدارەکەم)ه‌  چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ منداڵ به‌ته‌واوه‌تى واتای ئه‌م وشه‌یه‌ نه‌زانێت  و له‌وانه‌یه‌ پێیان ناخۆش بێت و به‌مانایەكى تر لێی تێبگه‌ن و كاریگه‌ری خراپ بكاته‌ سه‌ریان.

زیره‌ك ژیر 
هه‌رچه‌نده‌ باشه‌ رێز له‌ زیره‌كى و ژیری منداڵه‌كانتان بگرن، به‌ڵام وه‌سفی منداڵ به‌ زیره‌كى وا له‌منداڵان ده‌كات ته‌مه‌ڵ بن چونكه‌ ئیتر وایان لێ ده‌كات وا خۆیان ببینن له‌چاو منداڵانى تردا جیاواز بن.

گه‌مژه‌ 
نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وشه‌ى نه‌رێنى به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ت به‌كاربهێنیت هه‌رچه‌نده‌ توڕه‌ش بیت، چونكه‌ گاڵته‌ پێكردن به‌ كه‌سایه‌تى منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانى متمانه‌ به‌خۆی و ئیتر باوه‌ڕ به‌هه‌موو ئه‌و وه‌سفه‌ نه‌رێنیانه‌ ده‌كات كه‌ پێی ده‌وترێت.

پاڵه‌وان 
به‌پێی زانستى ده‌رونى نابێت به‌و شێوه‌یه‌ هانى منداڵ بدرێت  كه‌ وشه‌ى پاڵه‌وان یاخود شازاده‌ی بۆ به‌كار بهێنرێت، چونكه‌ ئیتر ئه‌وان خۆیان ده‌خه‌نه‌ ئه‌و قاڵبه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى هه‌لییان بۆ بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بدۆزنەوە. 

ب: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure