کاتێک لیمۆ بەسراوی دەخۆیت چی لە جەستەت روودەدات ؟

تەندروستی :: 14/12/2019‌ :: 11550‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لیمۆ بەسڕاوی یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ به‌سوده‌كانى وه‌رزی زستان چونكه‌ ڤیتامینى به‌سودى تێدایه‌ كه‌ به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێزده‌كات.


محسن نادى كه‌ چاره‌سه‌ری رووه‌كى به‌كار ده‌هێنێت باسی سوده‌كانى لیمۆ بەسڕاوی ده‌كات کە بریتین لە:

*چاره‌سه‌ری سكچون ده‌كات
*چاره‌سه‌ره‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى لەش
*چاره‌سه‌ری پێچی ناو سك ده‌كات 
*بۆ ئه‌و ژنانه‌ به‌سوده‌ كه‌ تازه‌ منداڵیان بووه‌ و قه‌ره‌بووی ڤیتامین سى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ستى داوه‌ و به‌رگری ئه‌و ماندووبونه‌ زیاد ده‌كات كه‌ به‌هۆی منداڵبوون و شیردانه‌وه‌ توشی ژن ده‌بێت.
*به‌سوده‌ بۆ دابه‌زاندنى كێش و چه‌وری ده‌سوتێنێت به‌تایبه‌تى ئه‌و چه‌وریه‌ى له‌ لای ورگ كۆده‌بێته‌وه‌.
*بڕێكى زۆری ڤیتامین جی تێدایه‌ كه‌ به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات له‌دژى به‌كتریاكان و ژه‌هره‌كانى جه‌سته‌ ده‌رده‌كات.
*حه‌زى خواردن زیاد ده‌كات.
*بۆ گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ به‌سوده‌.
*ماسولكه‌ى دڵ به‌هێز ده‌كات.
*ئازار شكێنه‌.
*بۆ کۆنترۆڵکردنی لێدانی خێرای دڵ به‌سوده‌.
*خوێن پاكده‌كاته‌وه‌.
*ژه‌هره‌كانى جگه‌ر ناهێڵێت.
*بۆ میزكردن بەسودە. 

پێداچوونەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure