کوڕەکەیان ماوەی 35 ساڵە دیار نەماوە... هۆکارەکەی تووشی شۆکت دەکات

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 2724‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

خێزانی "ظافر آل تاليه" لە رێگەی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنییەوە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی خەڵکی یارمەتیان بدەن بۆ دۆزینەوەی کوڕەکەیان کە ماوەی 35 ساڵە ون بووە.

ئەحمەد کە برای ئەو کوڕەیە بەکەناڵی رۆتانای راگەیاندووە براکەی بەهۆی ئەوەی لە لێدان ترساوە و ویستوویەتی خۆی لە سزادانی خێزانەکەی بشارێتەوە، رایکردووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، ظافر ئێستا تەمەنی 56 ساڵە و باوکی کە کۆچی دوایی کردووە وەسێتی بۆ کوڕەکانی کردووە ظافر بدۆزنەوە و بڕی 26 هەزار دۆلاریش وەکو دیاری دەدەن بە هەر کەسێک کە بیدۆزێتەوە.

 

 

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure