ئاگاداری ئەم مەترسیانەی هیتەر بن

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 8788‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هیته‌ر یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌ت و ئامرازانه‌ى زۆربه‌مان بۆ خۆگه‌رم كردنه‌وه‌ له‌ وه‌رزى زستاندا بەکاری دەهێنین، بۆیه‌ له‌كاتى به‌كار هێنانیشیدا ده‌بێت به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین و ئاگاداری مه‌ترسیه‌كانى بین.


لێره‌وه‌ چه‌ند ئامۆژگارییەک دەخەینە روو بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی هیتەر خۆتان بپارێزن. لەوانە:

*دڵنیا به‌ له‌وه‌ى دابه‌شكه‌ری ئۆتۆماتیكیت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى هه‌ر كێشه‌یه‌كى كاره‌بادا وزه‌ى كاره‌بای لێ ببڕێت.
*وایه‌ری هیته‌ر مه‌خه‌ره‌ ژێر فه‌رشه‌وه‌. 
*با پلاك و وایه‌ره‌كه‌ى دوربێت له‌ شوێنى شێدار و گه‌رمییه‌وه‌.
ئاگادار به‌ له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ى كاره‌باوه‌ چەند پلاكێك پێوه‌ مه‌كه‌.
*هیته‌ر مه‌خه‌ره‌ سه‌ر مێز یاخود ئه‌و شوێنانه‌ى له‌دار دروست كراون. 
*له‌نزیك ئاو یاخود غه‌ساله‌وه‌ دایمه‌نێ. 
*وه‌ك ئامرازێك به‌كارى مه‌هێنه‌ بۆ هه‌ڵكردنى ئاگر. 
*كاتێك ژووره‌كه‌ت گه‌رمبوو هه‌وڵ بده‌ هیته‌ره‌كه‌ بكوژێنیته‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure