كچێك نامه‌ى نوسى و فڕێيدایه‌ ناو ده‌ریا...دواى 36 ساڵ رووداوێكى سه‌یر روویدا

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 2493‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


هاووڵاتیه‌كى شارۆچكه‌ى برۆفێنس له‌ ویلایه‌تى ماساچوسێتس دواى 36 ساڵ نامه‌ى ناو بوتڵێك ده‌دۆزرێته‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناراوه‌كان.


ئه‌و هاووڵاتییه‌ى بوتڵه‌كه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه‌ ناوى جوشوا مێندزه‌، بوتڵێكى كۆكاكۆلاى دۆزییوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كچێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵان به‌ناوى جێنى براون نوسراوه‌، له‌ ساڵى 1983، له‌ نامه‌دا ناونیشانى ته‌واوه‌تى كچه‌ نوسراوه‌ و دواى له‌و كه‌سه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ نامه‌ى بۆ بنێرێت.

له‌دواى دۆزینه‌وه‌ى نامه‌كه‌ مێندێز به‌ هاوكارى باوكه‌ ته‌مه‌ن 73 ساڵانه‌ى بڕیاریاندا له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌و كچه‌ بگه‌ڕێن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجامبوون.

مێندز ده‌ڵێت: "نامه‌مان نه‌نارده‌وه‌ بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر نامه‌كه‌بوو، چونكه‌ ئه‌و شارۆچكه‌كه‌یه‌ى كه‌ ناونیشانه‌كه‌ى له‌سه‌ربوو، زۆر بچووكه‌ و ئێمه‌ش پێمانوایه‌، ئێستا ئه‌و كچه‌ له‌و ناونیشانه‌ نه‌مابێت".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure