كچه‌ هونه‌رمه‌ندێكى كورد هاوسه‌رگیرى كرد و وێنه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 9269‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى دیارى كورد له‌نجە عه‌لى بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام وێنه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتى یۆنان ئه‌نجامیداوه‌.


له‌نجه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند كه‌ هاوسه‌رگیریی كردووه‌، ئه‌مڕۆش له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیستگرام وێنه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتى یۆنان ئه‌نجامیداوه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كان نوسیویه‌تى "خودا ھەمیشە پاداشتی نایابی ئەو کەسانە ئەداتەوە کە مەردانە بەرگەی بارە قورسەکانی ژیان ئەگرن و سوپاس گوزارن. سوپاس خوایە گیان بۆ دیاری و پاداشتەکانت".

له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌يان، وێنه‌كانیشى بوونه‌ جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌واداره‌كانى به‌تایبه‌تى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، زۆرینه‌یان "هیواى ژیانێكى پڕ ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌رى بۆ ده‌خوازان و به‌ بوكێكى شۆخوشه‌نگ وه‌سفى ده‌كه‌ن له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یدا".

لەنجە عەلی یەکێکە لە كچه‌ هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و شێوازێکی تایبەتی هەیە لە گۆرانی وتندا کە نزیکە لە کلتوری رەسەنی کوردی،  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا هه‌واداریی زۆره‌.

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure