ببینه‌ ئه‌و دووانه‌ى جیهانیان شۆك كرد پاش 13 ساڵ و جیاكردنه‌وه‌یان ئێستا چۆنن؟

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 3343‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


كێندرا و مالیا هێرین ئه‌و دووانه‌ ئه‌مریكیه‌ نوساوه‌ن كه‌ به‌ له‌دایكبوونیان جیهانیان شۆك كرد، به‌ مانه‌وه‌شیان چیرۆكى به‌هێزيى و سه‌ركه‌وتنیا تۆماركرد.


كێندرا و مالیا له‌ خێزانێكى ئه‌مریكى له‌دایكبوون له‌ شارى ساڵت له‌یك، ئه‌م دوو كچه‌ دووانه‌ى به‌یه‌كه‌وه‌ نوساوبوون، له‌ كه‌مه‌ریان به‌ره‌وخوار یه‌ك مرۆڤ بوو له‌ كاتێكدا كه‌مه‌ر به‌ره‌وسه‌ر دوو كه‌سى جیاوازبوو.

خێزانى ئه‌م دوو منداڵه‌ له‌ ساڵى 2007 بڕیاره‌ قورسه‌كه‌یاندا و منداڵه‌كانیان خسته‌ ژێر نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌، له‌ دواى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى 18 كاتژمێرى له‌یه‌كترى جیاكرانه‌وه‌.

له‌ ئێستادا ئه‌م دووانه‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌ و به‌شێكى جه‌سته‌یان نیه‌، به‌ڵام دڵخۆش و سه‌ركه‌وتوون له‌ قوتابخانه‌ن، خاوه‌نى هاوڕێى زۆرن. 

مالیا ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ى كه‌ دایك و باوكم باسى ئه‌وه‌یان بۆ كردین كه‌ ئێمه‌ له‌تده‌كرێین و جیاده‌بینه‌وه‌، له‌وه‌ تێنه‌ده‌گه‌یشتین، به‌ڵام ئێستا دڵخۆشین".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure