زاوایه‌ك له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یدا كارێكى نه‌شیاو ده‌كات..ڤیدیۆ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 9714‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پارچه‌ ڤیدیۆیى ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیری بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت زاوا زۆر توڕه‌یه‌ و له‌به‌ر هۆكارێكى نادیار توڕه‌ ده‌بێت و شوشه‌ى كهوله‌كه‌ ده‌شكێنێت و بوك و هه‌موو میوانه‌كان توشی شۆك و سه‌رسوڕمان ده‌كات.

پێگه‌ى رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌، پێده‌چێت ئه‌و ڤیدیۆیه‌ له‌ ئازربێجان تۆمار كرابێت .

و له‌ ده‌سپێكى ڤیدیۆكه‌دا بوك و زاواكه‌ ده‌رده‌كه‌ون كه‌ كێكه‌كه‌ له‌تده‌كه‌ن و دوای  ئه‌وه‌ى چه‌قۆكه‌ له‌ده‌ست زاوا ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، بوكه‌كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ پێكه‌نین و دواتر یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ چه‌قۆكه‌ هه‌ڵبگرێته‌وه‌ و جارێكى تر ده‌یداته‌وه‌ ده‌ست زاواكه‌ له‌و كاته‌ دا دیاره‌ زاوا بێزار ده‌بێت و دوای له‌ت كردنى كێكه‌كه‌ چه‌قۆكه‌ به‌ توڕه‌یه‌وه‌ فڕێ ده‌اته‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ .

ئه‌و ڤیدیۆیه‌ 3.4 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌ و دوای بڵاوبونه‌وه‌ى ڤیدیۆكه‌ به‌ ماوه‌یه‌كى كه‌م.

پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure