ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ دوو مۆز بخۆیت ئه‌م گۆڕانكارییه‌ گه‌ورانه‌ له‌ جه‌سته‌دا رووده‌دات

تەندروستی :: 13/12/2019‌ :: 4447‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


مۆز یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌ سووده‌كان كه‌ چه‌ندین سوودى ته‌ندروستى به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و رێكخراو بخورێت.


ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ دوو مۆز بخۆیت ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ له‌ جه‌سته‌دا رووده‌دات:
1. بڕى 420 میلیگران پۆتاسیۆم له‌ هه‌ر مۆزێكدا هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ فشارى خوێن ئاسایی ده‌كاته‌وه‌ و ناهێڵێت به‌رزبێته‌وه‌.
2. ده‌بێته‌ هۆكارى دابه‌زاندنى كێش و رێگه‌ ده‌گرێت له‌ قه‌ڵه‌وى، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌ست به‌ تێرى بكه‌یت و ئاره‌زووى خواردنت نه‌مێنێت.
3. هۆكارە بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى خوێن و رێگه‌ ده‌گرێت له‌ كه‌مخوێنى.
4 هه‌ر مۆزێك بڕى 27 میلیگرام مه‌گنیسیۆمى تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارى ئارامى ده‌روونى.
5. وزه‌ى كاركردن و چالاكى جه‌سته‌ زیاد ده‌كات.

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure