بانگخوازێك كارێكى نه‌شیاو به‌رانبه‌ر به‌ كچێك ده‌كات و ده‌ستگیر ده‌كرێت

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 2341‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
 هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ بانگخوازێكى ئه‌و وڵاته‌یان ده‌ستگیركرد كه‌  كارێكى نه‌شیاوى به‌رانبه‌ر به‌ كچێك ئه‌نجامداوه‌و ڤیدیۆكه‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه‌. 

 به‌پێى گرته‌ ڤیدیۆكه‌ ئه‌و بانگخوازه‌ له‌سه‌ر شه‌قامێكى گشتى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كچانه‌ى ده‌موچاویان به‌ده‌ره‌وه‌یه‌ .

 له‌و گرته‌ ڤیدۆییه‌دا ئه‌و بانگخوازه‌ نه‌عه‌له‌كه‌ ده‌گرێته‌ كچێك كه‌ ده‌موچاوى دانه‌پۆشیوه‌ و  قسه‌ى نه‌شیاوى پێده‌ڵێت و ئه‌وه‌ش له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.  

رۆژنامه‌ى مه‌رسه‌دى سعودى ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و بانگخوازه‌ كێشه‌ى ده‌رونى هه‌بووه‌و رێوشێنى یاسایی له‌دژى گیراوه‌ته‌به‌ر.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure