كچه‌ هونه‌رمه‌ندێك له‌ناو پاركێكدا به‌ كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 20181‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


تێسا ماجۆرس كچه‌ هونه‌رمه‌ندى لاوى ئه‌مریكا له‌كاتى پیاسه‌كردن له‌ناو پاركێكدا له‌لایه‌ن دوو گه‌نجه‌وه‌ چه‌قۆى لێدراوه‌ و كوژراوه‌.


میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌وه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "تێساى ته‌مه‌ن 18 ساڵان  ئێواره‌ى دوێنێ له‌ناو پارتى (مۆورنینگ ساید) له‌ مانهاتن پیاسه‌ى كردووه‌، دوو گه‌نج رێگه‌یان پێ گرتووه‌ و ویستوویانه‌ دزى لێبكه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا چه‌قۆیان لێداوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

پۆلیسى مانهاتن له‌باره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ و ده‌ستگركردنى تاوانباران رایگه‌یاند: "له‌ ئێستادا دوو مێردمنداڵ به‌ تۆمه‌تى رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون".

تێساى یه‌كه‌مین نمایشى خۆى له‌گه‌ڵ بانده‌كه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ شارى نیویۆرك ئه‌نجامدا و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا.

ئا: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure