ئه‌كته‌رێكى كۆمیدى به‌ناوبانگ گیانى له‌ده‌ستدا...وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 13/12/2019‌ :: 7652‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


كوڕه‌ ئه‌كته‌رى كۆمیدى به‌ناوبانگى ئه‌مریكا كریس كه‌تن  له‌ ته‌مه‌نى 32 ساڵیدا و ته‌نیا چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ له‌دایكبوونى منداڵى یه‌كه‌مى گیانى له‌ده‌ستدا.


كریس یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ر و نوسه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانى بوارى كۆمیدیا له‌ ئه‌مریكا به‌تایبه‌تى له‌ نوسیتى زنجیره‌ى به‌رنامه‌ى كۆمیدیدا ده‌ستێكى باڵاى هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێواره‌ى دوێنێ له‌ رووداوێكى نادیاردا گیانى له‌ده‌ستدا، تۆڕى ناوه‌ندى كۆمیدى ئه‌مریكا-ش كه‌ كریس یه‌كێكه‌ له‌ نوسه‌ره‌كانیان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا مردنى ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یان پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند: "زۆر به‌داخه‌وه‌ كریس ئێمه‌ى به‌جێهێشت و توشى له‌ده‌ستدانێكى گه‌وره‌ى كردین".

هۆكارى مردنه‌كه‌ى كریس تا ئێستا به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌ و نه‌ خێزانه‌كه‌ى و نه‌ شوێنى كاره‌كه‌شى ئاماده‌ نین هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا بكه‌ن.

كریس و هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ ساڵى 2011ه‌وه‌ هاوسه‌رگیرییا كردووه‌، له‌ ئێستادا هاوسه‌ره‌كه‌ى دووگیانه‌ و سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 ده‌بنه‌ خاوه‌نى یه‌كه‌مین منداڵیان.

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure