شێوازی داواکردنی هاوسەرگری لە خۆشەویستەکەی کۆتایی بە ژیانی هێنا

هەمەڕەنگ :: 12/12/2019‌ :: 833‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ستیڤن وێبه‌ر کە پیاوێكی ئه‌مریكی هه‌وڵی دا به‌شێوه‌یه‌كی رۆمانسی سه‌یر داوای هاوسه‌رگیری له‌ كینیشا ئانتوانی خۆشه‌ویستی بكات، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ ژیانی بهێنێت.


ستیڤن هه‌وڵی دا به‌ شێوه‌یه‌كی رۆمانسی داوای هاوسه‌رگیری له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات له‌ ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یان له‌ یه‌كێك له‌ دوورگه‌كانی تانزانیا، كاتێك له‌ ئوتێلێكی ژێر ده‌ریایدا بوون، ستیڤن چووه‌ ژێر ئاوه‌وه‌ بۆ لای په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌یان و له‌سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێك نووسیبوونی "ناتوانم ئه‌وه‌نده‌ هه‌ناسه‌م بگرم تاوه‌كو پێت بڵێم چه‌ندێك تۆم خۆشده‌وێ، شووم پێ ده‌كه‌یت؟".

به‌ڵام ئه‌م كاره‌ سه‌ركێشییه‌ی ستیڤن وای كرد كۆتایی به‌ ژیانی بهێنێت و له‌ ناو ئاوه‌كه‌دا بخنكێت، دواتر كینیشای خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆی بڵاویكرده‌وه‌ و نووسی: "خۆشترین رۆژی ئێمه‌ بوو به‌ ناخۆشترین" و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ستیڤن له‌ ناو ئاوه‌كه‌دا خنكاوه‌.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure