وێنە: دیارده‌یه‌كى ژینگه‌یی نامۆ سەدان ریشۆڵە ده‌كوژێت

ژینگە :: 12/12/2019‌ :: 760‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هێزه‌كانى پۆلیسى باكوورى وێڵز ئاشکرایانکرد کە سه‌دان ریشۆڵه‌ به‌ هۆکارێکی نادیار له‌سه‌ر یەکێک لە رێگە سەرەکییەکانی ئەو ناوچەیە مرداربوونەتەوە.


ئه‌و باڵندانه‌ كاتژمێرێك پێشتر به‌ ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا پۆل پۆل ده‌فڕین. هه‌رچه‌نده‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام تائێستا هۆكارى ئه‌و مرداربوونەوە به‌ كۆمه‌ڵه‌ نه‌زانراوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ى شاهانه‌ى پاراستنى باڵنده‌كانى بریتانیا ده‌ڵێن ریشۆڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌و باڵندانه‌ى كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌. 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure