دوای خوێندنەوەی ئەم زانیارییە چیتر بەم شێوەیە دانانیشیت

هەمەڕەنگ :: 11/12/2019‌ :: 2930‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

پزیشكەكان هۆشداری زیانەكانی شێوازی دانیشتنی قاچ خستنە سەرقاچ دەكەن، كە شێوازێكی باوە بەتایبەتی لەناو كچاندا و ڕایدەگەیەنن كەمەترسیەكی زۆری هەیە بۆ تەندروستیان.

زۆرێك لە خەڵكی ڕاهاتوون لەكاتی دانیشتندا قاچێكیان دەخەنە سەر قاچەكەی دیکەیان، ئەم شێوازە دانیشتنە بەزۆری لەناو كچاندا بەدی دەكرێت كەبەلووتكەی ڕێكپۆشی و سەرنجڕاكێشان دادەنرێت.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی چەند مەترسیەكی ئەم شێوازی دانیشتنە دەخەنەڕوو، ئاماژە بەوە دەدەن كەقاچ خستنەسەر قاچەكەی تر دەبێتە هۆكاری دروستبوونی پەستانێكی زۆر لە ماسولكەكانی بەشی دواوەی ئەژنۆكان كەلەگەڵ تێپەڕینی كاتدا ئەو ماسولكەیە سستدەبێت و لەكاردەكەوێت هەروەها دەبێتە هۆی ئازارێكی زۆر لە ئەژنۆكاندا.

پزیشكەكان باس لەوەشدەكەن كە زیانەكانی ئەم شێوازە دانیشتنە تەنها قاچەكان ناگرێتەوە بەڵكوو دەبێتە هۆی ئازارێكی زۆر لەپشتو بڕبڕەی پشتدا و زیانێكی زۆر بەناوچەی حەوزیش دەگەیەنێت لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا، لەگەڵ ئەوەشدا زیانێكی زۆری هەیە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن وهەوڵدانێكی زۆری دڵ بۆ پاڵنانی خوێن بۆ شوێنە سڕبووەکەوە.


ئامادەکردن: س.ن 
 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure